تریفه دیۆسکى:
روحت چه‌ند ته‌رِه
كه شعرى له‌سه‌ر ئه‌نووسم وشه وشه ئه‌بنه خوناو
كه له‌سه‌ر په‌نچه‌كانت ئه‌نووسم ئيتر په‌يڤ په‌يڤ ئه‌بنه پردێك به‌ره‌و به‌هه‌شتێكى سه‌وزم ئه‌به‌ن
جه‌سته‌ت ئه‌بێته لاپه‌رِه‌يه‌كى مۆر و
نووسينه‌كانم به رووتى خۆيان له چاوانت ئه‌شارنه‌وه
پێلَوه‌كانت ئاوێنه‌يه‌كن وشه‌كانم قژيان له‌به‌ر دائه‌هێنن و چاويان ره‌ش ئه‌كه‌ن
له بۆنى جه‌سته‌ت عه‌ترێك له بنكه‌وشى په‌پوله‌كان ئه‌رِشێنم
شه‌وان له‌به‌ر چرايه‌كى كزدا
مووى په‌نچه‌كانت ئه‌ژمێرم
له‌بن هه‌ر موێكدا ماچێكت بۆ به‌يانى به‌جێدێلَم
هه‌ناسه‌كانت هه‌ورێكن پرِى فرمێسكى من
كاتێك كه غوربه‌ت ئه‌مكوژێ
ئيتر هه‌ناسه‌كه‌ت و فرمێسكه‌كانم ئه‌رژێنه سه‌ر ده‌سته‌كانت
ده‌سته‌كانت ئه‌بنه رووبارێكى شين
بۆقه‌كانى تێدا ئه‌فرِن و
ماسييه‌كان جووت ئه‌بن
ئيتر خۆم له بن تاڤگه‌ى ده‌سته‌كانت
ئه‌شۆم و شوێنى ماچه‌كانت ته‌رِ ناكه‌م
ماچه‌كان له‌ناو گه‌لاى دلَتدا ئه‌پێچمه‌وه و
له‌بن سه‌رى خه‌ونه‌كانت هه‌ليان ئه‌گرم
روحت بالنده‌يه‌كى كه‌سكه وه‌ك ئاوازه‌كانى ده‌ريا
روحه‌كه‌ت وه‌ك شۆرِه‌ببيه‌ك شۆرئه‌بێته‌وه ناو روحم