|
|
|
په‌یوه‌ندی:
duhok@duhokwriters.com |
|
|
Untitled 2
|
پێشه‌كييه‌ك ده‌رباره‌ي بزورگي عه‌له‌وي
حه‌مه‌كه‌ريم عارف |
|
|
بزورگي عه‌له‌وي له ساڵي 1904دا له بنه‌ماڵه‌يه‌كي بازرگاني ده‌وڵه‌مه‌ند و رۆشنبير و مه‌شروته‌خواز هاتووه‌ته دنيا. حاجي سه‌يد ئه‌بول حه‌سه‌ني بابي گه‌نجێكي به‌هره‌مه‌ندو ئه‌هلي زه‌وق و كه‌ماڵ‌و ئازاديخواز بووه له‌گه‌ڵ نه‌سڕوڵڵا ئه‌خوي دا سه‌فه‌ري پاريسي كردووه‌و له مه‌شروته‌خوازه دڵ گه‌رمه‌كان بووه، له گه‌رمه‌ي جه‌نگي جيهاني يه‌كه‌مدا ئاواره بووه‌و كاتێ به‌غداو كرماشان له‌لايه‌ن ئينگليزه‌وه گيراون خۆي گه‌ياندووه‌ته به‌رلين و ساڵانێكي دوور‌و درێژ له‌وێنده‌ر ژياوه‌و هه‌ر له‌وێش كۆچي دوايي كردووه.
بزورگ بچووكترين منداڵي بابي بوو، له خوێندندا زيره‌ك بوو، پاش ئه‌وه‌ي خوێندني فێر بوون و په‌روه‌رده‌ي له ئه‌ڵمانيا ته‌واو كرد، له ساڵي 1928دا بۆ ئێران گه‌ڕايه‌وه‌و ماوه‌يه‌ك له شيرازدا مامۆستايه‌تي كرد. له ساڵي 1928دا ئاشنايه‌تي ده‌گه‌ڵ سادقي هيدايه‌تدا په‌يدا كرد‌و هه‌ردووكيان كه‌وتنه سه‌ر ئه‌و بيره‌ي كه چيرۆك ده‌رباره‌ي ئه‌و وڵاتانه‌ي كه په‌لاماري ئێرانيان داوه‌و زه‌ره‌رو زيانيان به شارستانيه‌ت و كه‌لتووري ئێران گه‌ياندووه بنووسن. پاشان (شيراز زاده‌ي پرته‌ويش) هاته ريزي ئه‌وانه‌وه‌و به‌سێ قۆڵي كۆچيرۆكێكيان بڵاوكرده‌وه به ناوي ئه‌نيران (واته روناكي بێ كۆتايي، ناوي خواوه‌ندێكه له ديانه‌تي زه‌رده‌شتيدا... ح.ع) كه بريتي بوو له: (سايه‌ي مه‌غۆل – هيدايه‌ت، ده‌رباره‌ي هێرشي ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ سه‌ر ئێران-ش پرته‌و، دێ‌و- عه‌له‌وي، ده‌رباره‌ي هێرشي عاره‌به..
هه‌ر له‌م سه‌رو به‌نده‌دا عه‌له‌وي (خات ئورليان)ي شيلله‌ري پاچڤه‌ي فارسي كرد‌و هيدايه‌ت پێشه‌كي بۆ نووسي،و به‌ره به‌ره تێكه‌ڵاويان زياتر بوو، پاشان (مينه‌وي، فه‌رزاد، نوشين‌و مين باشيان)ش په‌يوه‌نديان پێوه كردن و به هه‌موويان له ساڵي 1930دا، له تاران‌دا گروپي ره‌بعه‌يان دامه‌زراند. ئه‌م گروپه ره‌مزو نوێنه‌ري ئه‌ده‌بياتي تازه‌ي ئێران بوو و له ڕاستيدا به‌رانبه‌ر به گروپي سه‌بعه (حيكمه‌ت، ته‌قي زاده، ئيقبال و قه‌زويني... هتد) دامه‌زراو ڕكابه‌ري وان بوو، گروپي سه‌بعه ده‌ستيان له سياسه‌تدا هه‌بوو و نوێنه‌ري كۆنه‌په‌رستيه‌تي ئه‌ده‌بي بوو. گروپي ره‌بعه كه بريتي بوو له كۆمه‌ڵه گه‌نجێكي پێشڕه‌و وپێشه‌نگ له بيري ئه‌وه‌دا بوو كه كه‌لتوورێكي تازه له كه‌لتووري كۆن و نوێي ئێران ده‌گه‌ڵ كه‌لتووري ئه‌وروپايي دا پێك بێنێ. هه‌ڵبه‌ته هاوكاري هيدايه‌ت، عه‌له‌وي، فه‌رزاد، مينه‌وي، مين باشيان‌و نوشين... كه هه‌ر يه‌كه‌يان له بوارێكي كه‌لتورو هونه‌ردا شاره‌زا بوو، به‌ره‌نجامێكي فره به پيت و فه‌ڕي لێكه‌وته‌وه.
به گوته‌ي مينه‌وي ئه‌م گروپه خۆي له خۆي‌دا جۆره به‌رپه‌رچدانه‌وه‌يه‌كي گروپي سه‌بعه بوو كه هه‌ر گۆڤار‌و بڵاڤۆك و رۆژنامه‌يه‌كي فارسيت ده‌بيني، به‌رهه‌مي ئه‌واني تێدا بوو.. هه‌ڵبه‌ته هه‌م ئه‌وان له حه‌وت كه‌س پتر بوون و هه‌م گروپي ره‌بعه‌ش له چوار كه‌س پتر بوون. ڕكابه‌ري و دژايه‌تي‌و ره‌خنه‌و ره‌خنه‌كاري تونديشيان له نێواندا هه‌بوو، به‌ڵام دژايه‌تي گروپي سه‌بعه كه مينه‌وي ده‌ڵێت هه‌زار روو و هه‌زار دڵيان هه‌بوو، بۆ گروپي ره‌بعه له‌وه تێ نه‌په‌ڕي كه كار به‌ده‌ستاني حكومه‌تي ڕاسته‌وخۆ يان ناراسته‌وخۆ تاقيبيان بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه دۆستايه‌تي ده‌گه‌ڵ سادقي هيدايه‌ت له‌لايه‌ك و دكتۆر ته‌قي ئه‌راني له‌لايه‌كي دي كاريگه‌رييه‌كي زۆري له‌سه‌ر ژياني عه‌له‌وي هه‌بوو. له رێگه‌ي هيدايه‌ته‌وه په‌ي به قوڵايي ئه‌ده‌بيات برد‌و له رێگه‌ي ئه‌رانييه‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ي چالاكي رامياري كه‌وته سه‌ر، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو لايه‌نه پاشان سه‌رانسه‌ري ژياني عه‌له‌ويان داگير كرد. دياره له بواري ديكه‌شدا جێ ده‌ستي عه‌له‌وي دياره كه پاچڤه‌و لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه له جومله‌ي ئه‌و بوارانه‌ن.
***
هيدايه‌ت و عه‌له‌وي‌و فه‌رزاد‌و... زۆريان كه‌يف به سياسه‌ت نه‌ده‌هات، به‌ڵام چونكه ئێران له قۆناغي قه‌يران و ئاسته‌نگێكي سياسي دژوار‌دا بوو، و ده‌سه‌ڵاتي ديكتاتۆريانه‌ي وه‌خت، له هه‌وڵي سڕينه‌وه‌ي شوێنه‌واره‌كاني مه‌شروته‌و له به‌ين بردني هه‌ر جۆره ئازاديه‌كدا بوو: و ئێ خۆ زماني به‌ره‌ي رۆشنبيرانش له كۆت‌و زنجير نادرێ بۆيه ته‌حه‌مولي دكتاتوريه‌ت‌و ده‌رهاويشته‌كاني زوڵم‌و زورداري بۆ رۆشنبيراني ئه‌وروپا ديتووي وه‌كو هيدايه‌ت‌و عه‌له‌وي‌و دكتۆر ته‌قي ئه‌راني يه‌جگار زه‌حمه‌ت بوو. هيدايه‌ت به سروشت كه‌سێكي خه‌مين بوو و له بيري ئه‌وه‌دا بوو ئێران به‌جێ بێڵێ. دكتۆر ئه‌راني كه له ئه‌ڵمانيادا ئاشنايه‌تي ده‌گه‌ڵ ماركيسزمدا په‌يدا كرد بوو، پێي وابوو جگه له خه‌بات هيچ چارێكي تر نييه.. ئيدي له گه‌رمه‌ي ئه‌م قه‌يرانه سياسيانه دابوو كه عه‌له‌وي تێكه‌ڵي دكتۆر ئه‌راني بوو. عه‌له‌وي به خۆي له‌م باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "... دام‌و ده‌زگاكاني ده‌سه‌ڵاتدار ئێمه‌يان وه‌كو په‌نجاو سێ نه‌فه‌ري كۆمۆنيست ناساند، له كاتێكا من كاتێ كه‌وتمه زيندان تازه سه‌روكارم ده‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ي ماركسيزم دا په‌يدا كرد بوو، ياني له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌راني دا داده‌نيشتم‌و كتێبي (سه‌رمايه)ي ماركسم ده‌خوێنده‌وه. بێ ئه‌وه‌ي چ حيزبێك له گۆڕێ بێ چه‌ند نه‌فه‌رێك به نيازو مه‌به‌ستي شاره‌زا بوون له فه‌لسه‌فه‌ي مه‌ترياليزم له ده‌وري يه‌كتر خڕ بوو بووينه‌وه. ره‌نگه ئه‌مه ئاميانێ بووبێ تا دوايي بمه‌ێت.. من يه‌ك له‌وانه بووم كه له نووسيني گۆڤاري (دنيا)دا هاوكار‌و شه‌ريك بووم.. تاقه خاڵي هاوبه‌شي ئێمه، په‌نجاو سێ نه‌فه‌ر، چوار ديواري زيندان و ئه‌و گوشار‌و عه‌زابه بوو كه پێكڤه ته‌حه‌مولمان ده‌كرد".
گروپي په‌نجاو سێ نه‌فه‌ر به‌ڕابه‌رايه‌تي دكتۆر ئه‌راني له بواره‌كاني سياسه‌ت و زانست و ئه‌ده‌ب دا كاري ده‌كرد و زياتر گروپێكي پێشكه‌وتووخواز بوو. مه‌له‌كي، به‌هرامي، يه‌زدي، ئه‌نوه‌ري خامه‌يي، قدوه، ئيحساني ته‌به‌ري، ئيره‌جي ئه‌سكه‌نده‌ري، رادمه‌نش‌و... له ده‌وري يه‌ك خڕ ده‌بوونه‌وه‌و كتێبيان ده‌خوێنده‌وه‌و ميتۆدێكي ماركسيستيان هه‌بوو، گۆڤاري "دنيا" ئۆرگاني بيرو ئه‌ندێشه‌كاني ئه‌وان بوو، له‌وێدا مه‌ترياليزمي ديالكتيك و هزرێن زانستي ده‌خرانه به‌ر باس‌و لێكۆڵينه‌وه‌و گه‌نگه‌شه‌ي له‌سه‌ر ده‌كرا.
دكتۆر ئه‌راني (1902- 1939)، به‌خۆي پزيشك بوو،دكتۆراي فه‌لسه‌فه‌و كيمياي له زانستگه‌ي به‌رلين هێنا بوو، له ساڵي 1930دا بۆ ئێران گه‌ڕايه‌وه‌و له ساڵي 1933دا گۆڤاري (دنيا)ي ده‌ركرد. له ساڵي 1937 به تۆمه‌تي چالاكي سياسي گيراو پاش به‌رگريي و داكۆكيه‌كي مه‌ردانه‌و ره‌ندانه له دادگاي تاوانه‌كاني تاران، حوكمي حه‌پس و زينداني دراو له ساڵي 1939دا له نه‌خۆشخانه‌ي زينداندا له‌لايه‌ن كار به‌ده‌ستاني ساواكه‌وه شه‌هيد كرا‌و زۆر كاري زانستي له‌پاش به جێماوه له‌وانه بنه‌ماكاني زانستي فيزيا كه چوار به‌رگه، بنه‌ماكاني كيميا كه چوار به‌رگه، سايكۆلۆژي، عيرفان‌و بنه‌ما مه‌ترياليه‌كان.. هتد. دكتۆر ئه‌راني رۆشنبيرێكي گۆشه‌گيرو دووره په‌رێز نه‌بوو، باوه‌ڕي وابوو كه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵي كۆمه‌ڵگه‌ي گرته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه به گه‌نده‌ڵيان له‌وتا، ئيدي تاك چه‌ند خۆي له كاروباري كۆمه‌ڵگه دوور بگرێ بێفايده‌و چونكه بيه‌وێ و نه‌يه‌وێ گه‌نده‌ڵيه‌كاني كۆمه‌ڵگه به‌رۆكي ئه‌ويش ده‌گرێ.
* * *
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ لايه‌ني خه‌بات و داكۆكي دلێرانه‌ي دكتۆر ئه‌راني، له بواري رابه‌ريكردني خه‌باتي سياسي‌و رۆشنبيريي‌و له زيندان و له دادگادا له هه‌ندێ به‌رهه‌مي عه‌له‌ويدا، وه‌كو (په‌نجاو سێ نه‌فه‌ر)و (چاوه‌كاني)دا ره‌نگي ره‌نگي داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌و نيشانه‌ي ئه‌وه‌يه كه زۆر دڵبه‌ندو شيفته‌ي كه‌سايه‌تي تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕي ئه‌راني بووه.
عه‌له‌وي له ساڵي 1937دا له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌راني و گروپي په‌نجاو سێ نه‌فه‌ردا كه‌وته زيندان و وه‌كو له كتێبي په‌نجاو سێ نه‌فه‌ردا به ديار ده‌كه‌وێ له زينداندا وره‌ي به‌رنه‌داوه‌و له كاري خوێندنه‌وه‌و نووسين به‌رده‌وام بووه. هه‌ڵبه‌ته له (ورق پاره‌هاي زندان)دا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه له نێوان نا ئومێدي و ئومێده‌واري دا له هاتوچۆدا بووه. به خۆي له‌م باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "هيچ كاتێك ته‌سليمي نا ئومێدي نه‌بووم، هه‌ڵبه‌ته جاري وا بووه كه له ساتێك‌دا نا‌ئومێد ده‌بووم، به‌ڵام ساتێكي ره‌وته‌ني و تيژ تێپه‌ڕ، له زنداندا قه‌ناعه‌تي ته‌واوم له‌لا بوو كه هه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه دنياي ئازاد". هه‌ڵبه‌ته خۆيايه كه ساڵاني درێژي زندان بۆ هونه‌رمه‌ندێكي دڵناسكي ميناكي عه‌له‌وي له روندك و حه‌سره‌ت‌و داخ‌و كه‌سه‌رو ترس به‌ده‌ر نه‌بووه‌و ئه‌مه له چيرۆكي (عه فواتي گشتي)دا تا ئه‌ندازه‌يه‌ك ره‌نگي داوه‌ته‌وه.
له شه‌هريوه‌ري 1941دا دام‌و ده‌زگاي دكتاتۆري هه‌ره‌سي هێناو مانگي دواتر عه‌له‌وي‌و هه‌ڤاڵه‌كاني ئازاد بوون، ئيدي له‌م قۆناغه‌دا شنه‌يه‌كي ئازادي هه‌ڵده‌كات، حيزبي توده‌ي ئێران داده‌مه‌زرێ‌و به‌رهه‌مي عه‌له‌وي له پڵاڤۆكان و چاپه‌مه‌نياني حيزبي توده‌ي ئێران‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون. له ساڵي 1943دا گۆڤاري (په‌يامي نوێ)ي ئۆرگاني ئه‌نجوومه‌ني په‌يوه‌ندييه كه‌لتورييه‌كاني ئێران‌و سۆڤيه‌ت به‌سه‌ر نڤيساري عه‌له‌وي‌و هاوكاري سه‌عيدي نه‌فيسي، هيدايه‌ت، فاتيمه سه‌ياح،عيسا بهنام وكه‌ريمي كه‌شاوه‌رز بڵاوده‌بێته‌وه، گه‌لێك له وتار‌و چيرۆكه‌كاني عه‌له‌وي له‌م گۆڤاره‌و گۆڤاراني (سخن و مردم)دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. عه‌له‌وي كه به هۆي زندانه‌وه له هيدايه‌ت دوور كه‌وتبووه‌وه، دواي ئازاد بوون، جارێكي دي په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ هيدايه‌تدا گرته‌وه. هيدايه‌ت له ئه‌نجوومه‌ني سه‌رنووسه‌راني سخن و په‌يامي نوێ بوو.. هه‌ر له رێگه‌ي ئه‌م گۆڤارانه‌وه بوو كه عه‌له‌وي و ئيحسان ته‌به‌ري‌و خانله‌ري كه‌وتنه ناساندني هيدايه‌ت‌و هه‌ڵسه‌نگاندني هزرو بيري‌و نيشانداني بايه‌خي به‌رهه‌مه‌كاني.
چيرۆكه‌كاني سه‌ره‌تاي عه‌له‌وي، به شێواز‌و ناوه‌ڕۆكێكي رۆمانسيانه نووسراون، كۆ چيرۆكي چمدان (جانتا) كه له ساڵي 1934دا چاپي يه‌كه‌م كراوه، چيرۆكه‌كاني هيدايه‌ت وه‌بير خوێنه‌ر دێنێته‌وه، خاڵي هاوبه‌شيان پتر له‌م لايه‌نه‌وه‌يه كه عه‌له‌ويش ميناكي هيدايه‌ت، يه‌ك له ئه‌ندامه چالاك‌و چه‌له‌نگه‌كاني گروپي ره‌بعه بوو، كاريگه‌ريي‌و سێبه‌ري ئه‌ده‌بياتي مۆدێرني ئه‌وروپايان به ئاشكرا پێوه دياره.
عه‌له‌وي له ده‌رگاي زماني ئه‌ڵمانييه‌وه چووه‌ته ناو كه‌لتوورو ئه‌ده‌بياتي ئه‌وروياييه‌وه‌و رۆشنبيريي‌و زانيارييه‌كاني خۆي له يه‌كه‌م كۆچيرۆكي خۆي‌دا جه‌رباندووه.
عه‌له‌وي پاش ناسيني دكتۆر ئه‌راني و زيندان، ئيدي رووي كرده رياليزمي كۆمه‌ڵايه‌تي. هه‌ڵبه‌ته زۆري خاياند تا بتوانێ له كه‌مه‌ندي رۆمانسيه‌ت و وه‌سفي باري ده‌رووني رزگار بێت. هه‌ڵبه‌ته ساڵاني ئاشنايه‌تي له‌گه‌ڵ ئه‌راني و چوار ساڵ ئه‌ساره‌ت له زيندانداو هاونشيني له‌گه‌ڵ زندانيانێكدا كه هه‌ر يه‌كێكيان له چالاكان و هه‌ڵسوڕاواني سه‌ره‌كي بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان بوون، ديدو جيهانبيني (عه‌له‌وي)يان گۆڕي، پاش ئه‌وه‌ي له زيندان ئازاد بوو، ئيدي ئه‌زمووني خۆي له‌مه‌ڕ زيندانه‌كاني ره‌زا شاهي له دوو كتێبدا به نێوي (ورق پاره‌هاي زندان، و په‌نجاو سێ نه‌فه‌ر) بڵاوكرده‌وه. هه‌ڵبه‌ته له (ورق پاره‌هاي زندان)ش دا كه له ساڵي 1941دا چاپ بووه، چ شوێنه‌وارێكي رياليزمي كۆمه‌ڵايه‌تي به‌دي ناكرێ، به‌ڵكو له چيرۆكه‌كاني دواي شه‌هريوه‌ري ساڵي 1941دا، وه‌كو چيرۆكي: "گيله مرد، خائن..." كه‌شوهه‌واو هاماجي رياليزمي كۆمه‌ڵايه‌تي به‌دي ده‌كرێ، دياره ئه‌م هه‌وه‌ڵين نموونانه‌ي ئه‌ده‌بياتي زندان به راده‌يه‌ك له راپۆركاري و واريقاتنووسييه‌وه نزيكن كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێ له ريزي ئه‌ده‌بياتي پڕ ئه‌فراندندا دابنرێن.
زندان به‌هره‌و تواناي چيرۆكنووسي عه‌له‌وي خه‌فه نه‌كرد، به‌ڵكو پتري گه‌شانده‌وه. ئه‌گه‌ر هاوكاري ئه‌راني نه‌بوايه‌و نه‌كه‌وتبايه زندان، به هه‌مان رێچكه‌و رێبازي (چمدان)دا ده‌ڕۆيي، ئيدي نه ده‌كاري به‌رهه‌مي ميناكي (نامه‌ها، چشمهايش) دابهێنێ...چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ي (نامه‌ها له 1951و چشمهايش له 1952)دا بوونه مايه‌ي ئه‌وه‌ي كه ناوي عه‌له‌وي وه‌كو يه‌ك له جديترين پێشه‌نگاني رياليزم بكه‌وێته سه‌ر زاران و شۆره‌ت ده‌ربكات، هه‌ر چه‌نده لايه‌ني سياسي له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌دا زۆر زاڵه، به تايبه‌تي له چيرۆكه‌كاني نێو كۆچيرۆكي (نامه‌كان)دا كه‌ش و هه‌واي خه‌بات و ململانێي كۆمه‌ڵايه‌تي ساڵاني پاش شه‌هريوه‌ري 1941 به ته‌واوي خۆيايه. عه‌له‌وي له چيرۆكي (گيله‌مرد- گێله پياو)دا وه‌كو چيرۆكنووسێكي زه‌به‌ر ده‌ست و هوشيار و به ئاگا‌و زاڵ به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كاني كاره‌كه‌ي خۆي‌دا، خۆي ده‌نوێنێ‌و نێوه‌ڕۆك و تيمه‌ي دادخوازانه‌ي چيرۆكه‌كه كرديه كارێك كه زۆر زوو نێو بانگ ده‌ربكات و تاكو ئه‌مڕۆش، وێڕاي ئه‌وه‌ي كه پتر له نيو سه‌ده‌ي به‌سه‌ردا بوريوه، هێشتاش هه‌ر ده‌خوێنرێته‌وه‌و مايه‌ي سه‌رنجه.
حيزبي توده‌ي ئێران، له ساڵي 1948دا، پاش پيلاني ئينگليز (هه‌وڵي تيرۆري شا له به‌همه‌ني 1327)دا قه‌ده‌غه كرا، عه‌له‌وي ده‌گه‌ڵ سه‌راني تري حيزب‌دا گيرا، به‌ڵام عه‌له‌وي به هيمه‌تي مه‌ردانه‌ي هيدايه‌ت (ره‌زم ئارا، سه‌رۆكي سه‌ركردايه‌تي سوپا كه دواي شا به ده‌سه‌ڵاتترين پياوي سياسي ئێران بوو –مێردي خوشكي هيدايه‌ت بوو) به خشكه‌يي و زوو به زوو ئازاد كرا، كڕي و كپي و خامۆشي چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بوو، تا له ساڵي 1950دا بزووتنه‌وه‌ي نيشتماني ئێران گه‌ييه لوتكه‌و كه‌شو هه‌واو هاماجێكي سياسي ئازاد هاته ئاراوه‌و عه‌له‌وي هه‌مديس له چاپه‌مه‌نيه‌كاني حيزب و له په‌يامي نوێ‌دا كه‌وته گوتار نووسين و چيرۆك بڵاوكردنه‌وه.. جا رۆماني (چشمهايش- چاوه‌كاني) به‌رهه‌مي ئه‌م قوناغه‌يه. ناوبانگي راسته‌قينه‌ي عه‌له‌وي له (چاوه‌كاني)يه‌وه‌يه، ئه‌م يه‌كه‌مين رۆمانه واقيعييه فۆرم و بونيادێكي پۆليسي‌و تيمه و نێوه‌ڕۆكێكي كۆمه‌ڵايه‌تي هه‌يه. زه‌ماني رۆمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغي دكتاتۆرييه‌تي ره‌زا شايي و خه‌باتي نيگاركێش‌و شێوه‌كارێك به نێوي (ئوستاد ماكان) كه به قسه‌ي هه‌ندێك ئه‌م كاراكته‌ره له ژياني (دكتۆر ته‌قي ئه‌راني و كه‌مال المولك)ه‌وه وه‌رگيراوه.
عه‌له‌وي هه‌وڵي داوه له‌م رۆمانه‌دا مۆرك و ره‌نگي تۆخي سياسي، كه له چيرۆكه‌كاني كۆچيرۆكي (نامه‌ها- نامه‌كان)دا به تايبه‌تي له چيرۆكي (نامه‌كان و خاين)دا به ته‌واوي بونيادي ئه‌ده‌بياتي زه‌ده‌دار كردبوو، له‌م رۆمانه‌دا نه‌هێڵێت و بسڕێته‌وه كه تا راده‌يه‌كيش سه‌ركه‌وتووه، وێڕاي خه‌بات و تێكۆشاني ئوستاد ماكان، واريقاتي ئاشقێني و ئه‌ڤينداري ئه‌وو فه‌ره‌نگێزيش بۆ خوێنه‌ر سه‌رنج راكێشه‌و ره‌نگه له واريقاته سياسيه‌كان پتر زه‌يني خوێنه‌ر بۆ خۆي رابكێشێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ي كه فه‌ره‌نگێز پتر دڵبه‌ند و شيفته‌ي هونه‌ره‌كه‌ي ئوستاد ماكانه تا خه‌باته‌كه‌ي. ئه‌م ڤيانه بێگه‌ردو ريسك ئامێزه بۆ فه‌ره‌نگێز جۆش و خرۆش به ژياني ده‌به‌خشێت و خوێنه‌ريش به كتێبه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ. به‌ڵام دوور كه‌وتنه‌وه‌ي عه‌له‌وي له ئێران، له ده‌وروبه‌ري ساڵي 1953دا، و مانه‌وه‌ي حكومه‌تي كوده‌تا له ئێران‌دا، كه به‌رهه‌مه‌كاني عه‌له‌وي له سايه‌يدا قه‌ده‌غه كران، بووه باعيسي ئه‌وه‌ي كه چاوه‌كاني و هه‌ندێ له چيرۆكه هه‌ڵبژارده‌كاني ئه‌و له كن خوێنه‌راني به‌رهه‌مي ئه‌ده‌بي بێ كاريگه‌ر بن و ته‌نيا نووسه‌ران به دوور له چاوي كاربه‌ده‌ستاني ئه‌من روويان ده‌كرده ئه‌م به‌رهه‌مانه.(ئه‌م رۆمانه ، چاوه‌كاني له لايه‌ن براي نووسه‌رو وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجييه‌وه كراوه به كوردي‌وچه‌ند جارێك چاپكراوه‌ته‌وه..ح.ع)
عه‌له‌وي له فه‌روه‌رديني 1332 (1953) بۆ چاره‌سه‌ري نه‌خۆشي رۆيي بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام چونكه كوده‌تاي 28 مورداد به‌رپا بوو، له ئه‌وروپا (ئاڵمانياي رۆژهه‌ڵات) مايه‌وه. چيرۆكه‌كاني ئه‌م قۆناغه‌ي عه‌له‌وي پتر ده‌رباره‌ي زندانياني سياسي، په‌ناهه‌نده، داخ و كه‌سه‌ري ده‌ربه‌ده‌ري‌و تاسه‌ي قوڵي گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێرانه.
هه‌ڵبه‌ته گێچي به‌رهه‌مي ئه‌م قۆناغه‌ي عه‌له‌وي له چاو چاوه‌كاني‌و هه‌ندێ چيرۆكي ناو كۆ چيرۆكي نامه‌كان، له هاتنه خواره‌وه‌دايه، ساڵاني دوور‌و درێژي دووري له ئێران، بووه مايه‌ي ئه‌وه‌ي كه عه‌له‌وي نه‌ك هه‌ر رووداوه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان زۆر به دره‌نگه‌وه ده‌رك بكات، به‌ڵكو په‌يوه‌نديشي به زماني فارسييه‌وه زياتر له رێگه‌ي نووسراوانه‌وه بێ، ئه‌مه‌ش زۆر به زه‌قي له‌و چيرۆكانه‌دا كه له ده‌ربه‌ده‌ري دا نووسيوني، ره‌نگي داوه‌ته‌وه‌و دياره. وه‌كو كۆمه‌ڵه چيرۆكي ميرزاو دێ‌و! دێ‌و!، سالاريها و موريانه.
عه‌له‌وي له سه‌ره‌تاي چالاكي ئه‌ده‌بي خۆيه‌وه، له پاڵ نووسيندا، ده‌ستي له كاري پاچڤه‌شدا هه‌بووه، ده‌كرێ وه‌رگێڕاني: خائورليان، نووسيني شيلله‌ر و داستاني نه‌ته‌وه‌يي ئێران، نووسيني تێودور نۆلدكه به نموونه بهێنرێنه‌وه هه‌روه‌ها به‌رهه‌مي كۆمه‌ڵێك نووسه‌ري ئێراني بۆ ئه‌ڵماني وه‌رگێڕاوه، له‌وانه به‌رهه‌مه‌كاني سادقي هيدايه‌ت، و حه‌وت په‌يكه‌ري نيزامي گه‌نجه‌وي، هه‌روه‌ها كۆمه‌لێك چيرۆكي عه‌له‌وي به‌ناونيشاني (ديواري سپي) كه پازده چيرۆكه كراون به ئه‌ڵماني و وه‌رگێڕه‌كان زۆر به باشي ده‌ره‌قه‌تي هاتوون. هه‌روه‌ها (چاوه‌كاني – 1959)ش له‌لايه‌ن هربرت ملتزيگ-ه‌وه كراوه به ئه‌ڵماني.
عه‌له‌وي له ساڵاني ئاواره‌يي و ده‌ربه‌ده‌ري دا له زانستگه‌ي هومبولدت خه‌ريكي ده‌رس گوتنه‌وه بووه‌و به‌وه ژياني خۆي به‌ڕێوه بردووه. جا كاري گوتنه‌وه‌ي زمان و ئه‌ده‌بياتي فارسي به خوێندكاراني بێگانه، به‌تايبه‌تي خوێندكاراني ئاڵماني زمان كرديه كارێك كه روو بكاته كاري لێكۆڵينه‌وه‌ش و له‌م بواره‌دا داناني فه‌رهه‌نگێكي فارسي- ئاڵماني‌و مێژوو و په‌ره‌سه‌ندني ئه‌ده‌بياتي مۆدێريني فارسي كه خه‌ڵاتي كۆڕي زانياري به‌رليني وه‌رگرت، شاياني باسن.
عه‌له‌وي نووسه‌رو مرۆڤێكي راستگۆ بووه، هه‌م له كاري نووسين و هه‌م له ژياندا كه‌سێكي ورد‌و جدي بووه، له ساڵي 1959دا به‌مجۆره باسي خۆي كردووه: "باوه‌ر بكه‌ن ئه‌م بنياده‌مه‌ي كه له به‌رده‌م ئێوه‌دا دانيشتووه، واته بزورگي عه‌له‌وي، هيچ كاتێك قاره‌مان نه‌بووه، به‌ڵام هيچ كاتێكيش ترسنۆك نه‌بووه.. ئه‌مه‌ي كه ده‌بوايه بگه‌ڕاماوه‌و خه‌باتم بكردايه، ئه‌مه شتێكي ديكه‌يه. من ئه‌وه‌نده‌ي ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ژياني خۆم و به ژياني خۆمدا ده‌چمه‌وه ده‌بينم هيچ كاتێك درێغيم نه‌كردووه...."
عه‌له‌وي پياوێكي نه‌رم و ناسك و ئارام بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سه‌خت و به هه‌ڵوێست بووه‌و هه‌رگيز ملي بۆ شتێك نه‌داوه كه باوه‌ڕي پێي نه‌بوو بێ، عه‌له‌وي وێنه‌و نموونه‌يه‌كي زندووي نووسين و چيرۆكه‌كانيه‌تي و شيله‌يه‌كي خودي خۆي بووه به ئاميان و خومره‌ي به‌رهه‌مه‌كاني.
هه‌ڵبه‌ته عه‌له‌وي له دواي شۆڕشي به‌همه‌ني ساڵي 1357 (1979) وه‌كو گه‌لێك له ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان بۆ ئێران گه‌ڕايه‌وه‌و چه‌ند مانگێك مايه‌وه‌و ديسانه‌وه رێگه‌ي غه‌ريبايه‌تي گرته به‌رو بۆ ئه‌ڵمانيا گه‌ڕايه‌وه، عه‌له‌وي پياوێكي زۆر خاكي و بێ هه‌وا بوو، زۆر كه‌م باسي خۆي كردووه، ته‌نانه‌ت له چيرۆكه‌كانيشيدا جار جارێ وه‌كو گوتيار (راوي) ده‌رده‌كه‌وێ و كه‌متر باسي خۆي ده‌كات. عه‌له‌وي خێزانداره‌و تاقه كوڕێكي هه‌يه به نێوي (ماني عه‌له‌وي) كه ئه‌ندازياري ته‌كنيكي زانستگه‌ي مونيخه... عه‌له‌وي له رووي رۆشنبيرييه‌وه ديارده‌يه‌كه له نێوان دكتۆر ئه‌راني و سادقي هيدايه‌تدا كه كاريگه‌ري هه‌ر يه‌كێكياني به شێوه‌يه‌ك پێوه دياره.
به هه‌ر حاڵ عه‌له‌وي له ريزي پێشه‌وه‌ي كارواني ئه‌ده‌بياتي تازه‌ي ئێرانه‌وه‌يه‌و له واري چيرۆكڤاني تازه‌ي ئێران‌دا خزمه‌تێكي شايسته‌ي كردووه‌و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ جێ ده‌ستي دياره.
به هه‌ر حاڵ به ده‌گمه‌ن له جيهاني دێرينه‌ي كه‌لتوورو شارستانيه‌تي ئێران‌دا كه‌سێك ده‌بينرێ ئه‌وه‌نده به درێژا له دووري مه‌فته‌ن‌و زاگه‌و زێدي خۆي مابێته‌وه.. عه‌له‌وي له ساڵي 1974ه‌وه وه‌كو مامۆستاي زانستگه‌ي هومبولتي به‌رلين مامۆستاي سه‌رپه‌رشتيارو رێنوێني قۆناغي دكتۆراي زمان و ئه‌ده‌بياتي فارسي خانه‌شين كرا، و له زستاني ساڵي 1375 (1996) له به‌رلين كۆچي دوايي كرد. به هه‌ر حاڵ با بێينه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ي خۆمان كه كۆچيرۆكي (چمدان- جانتا)يه.
چه‌مه‌دان يه‌كه‌مين كۆچيرۆكي عه‌له‌وييه، له ساڵي 1934دا چاپ و بڵاو بووه‌ته‌وه. عه‌له‌وي پێش ئه‌وه كورته چيرۆكي مێژوويي (دێ‌و)ي نووسيوه، كه ده‌رباره‌ي هێرشي عه‌ره‌به بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌م چيرۆكه له كۆ چيرۆكي (ئه‌نيران)دا كه بريتييه له سێ چيرۆك، (دێ‌و) هي عه‌له‌ويه‌و دووانه‌كه‌ي تري هي هيدايه‌ت و ش- پرته‌وه، له ساڵي 1931دا چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه چيرۆكه شه‌ش دانه چيرۆكي له خۆ گرتووه، چيرۆكي (شيك پۆش)ي لێ بترازێ كه ته‌نز ئامێز و كۆمه‌ڵايه‌تي- ره‌خنه‌ييه، ئيدي ئه‌واني دي هه‌ر هه‌موو مۆركێكي سێكسي و خه‌مينييه‌كي رۆمانسيانه‌يان پێوه‌يه. كاريگه‌ري دۆستۆفسكي، زوايك، ده‌رونناسي فرۆيدي‌و رۆمانتيك و ئێكسپرسيونيسته‌كاني ئه‌ڵمانيايان به زه‌قي پێوه دياره. هه‌ندێكيان له رووي تيمه‌و تۆن و شێوازه‌وه له كورته چيرۆكه‌كاني هيدايه‌ت ده‌چن. ژينگه‌ي چيرۆكه‌كاني ترسناك و خه‌مينه، له دوانياندا (كورته مێژوويه‌كي ژووره‌كه‌م، بووكي هه‌زار زاوا) ئاهه‌نگي مۆزيقا بووه، به به‌شێك له بونيادو ته‌كنيكي چيرۆكڤاني. عه‌له‌ويش ميناكي هيدايه‌ت دڵبه‌ندو شيفته‌ي مۆزيقاو موزيقاي رۆژاواييه، له (سه‌ماي مه‌رگ) و (بووكي هه‌زار زاوا)و... هتد مۆزيقا وه‌كو فاكته‌ري پێشڤه‌برني پلۆت و گرێچني چيرۆك به‌كار ده‌بات. مۆزيقا چ له‌لاي عه‌له‌وي و چ له‌لاي هيدايه‌ت، زياتر ده‌ربڕي حاڵه‌تي غوربه‌ت و دووره وڵاتي‌و خه‌مباري و داخ و حه‌سره‌ته.. جا وه نه‌بێ ئه‌مانه شاره‌زاي مۆسيقا بووبن، به تايبه‌تي عه‌له‌وي به‌خۆي ده‌ڵێت كه بابايه‌كي مۆزيقا ناس نييه، به تايبه‌تي مۆزيقاي ئێراني، به‌ڵكو حه‌زي لێيه‌تي‌و ده‌بێ به‌ده‌م نووسينه‌وه گوێ له مۆسيقا بگرێت.. باسي ئه‌وه ده‌كات كه دۆستايه‌تي ئه‌و و هيدايه‌ت له مۆزيقاوه ده‌ستي پێكردووه، هيدايه‌ت گرامافۆنێكي هه‌بووه، كه يه‌كيان گرتووه به‌كره‌يه‌كيان خستووه‌ته سه‌ري و به سه‌عاتان گوێيان لێگرتووه... هيدايه‌ت كه زۆر خه‌مبار ده‌بوو په‌ناي وه‌به‌ر مۆسيقا ده‌برد به تايبه‌تي گوێي له سه‌مفۆنياي شه‌شه‌مي چايكۆفسكي راده‌دێرا.. بۆيه له چيرۆكي (كورته مێژوويه‌كي ژووره‌كه‌م)دا ئه‌م رستانه ده‌خوێنينه‌وه: "به كۆمه‌ڵ گۆرانيمان چڕي، گرامافۆنمان لێدا، ته‌نانه‌ت مسته‌ر شولتس كه‌مێ مه‌ست بوو". يان نه‌رگز له چيرۆكي ده‌ربه‌ده‌ردا مه‌فتوني مۆزيقايه: "ده‌ره‌قسي، گۆراني ده‌چڕي، قاقا پێده‌كه‌ني‌و باشتر ده‌غه‌زري". له (چاوه‌كاني)دا فه‌ره‌نگێز و دوناتللو ده‌چنه به‌له‌م سواري‌و له‌وێ دوناتللو به‌ره به‌ره ده‌ستي به سۆزه كرد، ده‌نگێكي گڕي هه‌بوو. به بازووه توند‌و تۆڵه‌كاني ئاوه‌كه‌ي دادڕي و ده‌نگي لێ هه‌ڵده‌بڕي. گۆرانيه‌كي پڕ جۆشي سه‌ير بوو". له چيرۆكي (بووكي هه‌زار زاوا)دا كاريگه‌ريي مۆزيقا زياتره،و ئاوێته‌ي تان‌و پۆي چيرۆكه‌كه بووه، كابرايه‌كي ويڵۆن ژه‌ن كه له ژياندا شكستي هێناوه له باڕێكدا داده‌مه‌زرێ تا پاره‌ي گوزه‌ران و بژێوي خۆي ده‌ربێنێ، ئه‌م كابرايه له هه‌رزه‌كاريه‌وه رمووده‌ي مۆزيقا بووه‌و پاشان بۆ فێر بووني مۆزيقا ده‌چێ بۆ هه‌نده‌ران، پاشان ده‌گه‌ڵ كيژێكي دراوسێي خۆيان‌دا به نێوي (سۆسه‌ن)، كه ده‌نگي خۆش بووه‌و باش ستراني چڕيوه زه‌ماوه‌ند ده‌كات. زۆري پێ ناچێ ناكۆكي و ناسازيان ئاشكرا ده‌بێ، كابراي سازڤان شيفته‌ي ده‌نگ و ئاوازي سۆسه‌ن بوو، به تايبه‌تي ئه‌و گۆراني و ئاوازه‌ي كه به منداڵي له سۆسه‌ني ژنه‌وتبوو، به‌ڵام ئێستا سۆسه‌ن نه‌يده‌تواني به‌و ئاوايه ستران بچڕێت، "سۆسه‌نيش ئه‌وي خۆش نه‌ده‌ويست.. سۆسه‌ن ڤيان و ئه‌شقي ده‌ويست به‌ڵام كابراي سازڤان گۆراني و ئاوازي ده‌ويست".
سۆسه‌ن په‌يوه‌ندي ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكاني ديدا ده‌گرێت، "به‌ڵام سازڤانه‌كه نه‌يده‌ويست له خۆيي بتۆرێنێ، له‌وه‌يه جارێكي دي ئه‌و ئاواز‌و ئاهه‌نگه ون بووه بدۆزێته‌وه، ئه‌و حه‌زي له ده‌نگ و ئاوازي سۆسه‌ن بوو، له شي بۆ هه‌ر له‌شخوازێك".
لێ كابراي سازڤان كه ئه‌و ئاهه‌نگه گومبووه نادۆزێته‌وه، ئيدي سۆسه‌ن به‌ره‌ڵڵا ده‌كات، ده‌ستي چاره‌نووس سۆسه‌ن (كه ئێستا سوسكێي باڕێكه)و ئه‌و دواي ساڵانێكي دوور‌و درێژ رووبه‌ڕووي يه‌كتر ده‌كاته‌وه. سۆسه‌ن جوانترين ژني باڕه‌كه‌يه، پياواني مه‌ست و نيمچه مه‌ست ده‌ورو خوني ده‌ده‌ن. كابراي سازڤان غه‌رقي خاوبوونه‌وه‌و مه‌ستي و هه‌راو هه‌نگامه‌ي مه‌ستان و خنه‌خني ژنان بووه‌و كه‌وتووه‌ته قوڵايي يادگارانه‌وه... ئاهه‌نگه ونبووه‌كه‌ي ده‌دۆزێته‌وه‌و لێي ده‌دا.
ته‌لاري باڕه‌كه كه نقومي شادي و هه‌راو هه‌نگامه بووه، به گله‌ييه‌وه له باوه‌شي كپي و بێده‌نگي دا مت بووه، ئه‌مه چ ئاهه‌نگێكه؟ باڕمه‌نه‌كه، سازڤانه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، لێ ئه‌و له‌م جيهانه نييه، له دنياي خه‌وناني خۆيدايه، حه‌شاماته‌كه به‌ره‌و ئه‌و هێرش ده‌بات به‌ڵام له ناكاو سوسكێ ده‌ڵێت: سه‌بركه‌ن... و هه‌موويان بێده‌نگ ده‌كات... كابراي سازڤان چاواني ده‌كاته‌وه‌و سۆسه‌ن له قيافه‌تي سوسكێدا ده‌ناسێته‌وه: "ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ژنه‌يه كه له گوێي ئه‌ستێله‌كه‌دا ئه‌و ئاوازانه‌ي چڕي و ئه‌وي تێگه‌ياند كه ... به ئه‌سپايي به‌ره‌و لاي ئه‌و چوو، سۆسه‌ن ده‌ترساو پاشه‌وپاش ده‌كشايه‌وه. هه‌نگێ كه‌وانه‌كه‌ي به ته‌له‌كه‌دا هێنا، ئاوازه‌كه‌ي دوا شه‌وي وه‌بير هاته‌وه، ئه‌م ئاوازه روح و گياني زه‌ماني لاويي ئه‌و بوو.. سۆسه‌ن ده‌له‌رزي... حه‌شاماته‌كه ئه‌بڵه‌ق و واق ورماو ته‌مه‌شاي ئه‌م دووه‌يان ده‌كرد، گه‌مه‌يه‌كي جوانيان ده‌كرد.. گريه‌ي وێڵونه‌كه توندتر ده‌بوو.. داخي بۆ ئه‌وه ده‌خوارد كه بۆچي ته‌مه‌ني به فيڕۆ چووه، ده‌يويست تۆڵه له‌و هۆكارو سه‌به‌بكارانه بستێنێ كه رۆژي ئه‌ويان گه‌ياندووه به‌م رۆژو رۆژگاره. ئه‌وسا سۆسه‌ن چڕي. گۆراني چڕي. هه‌مان ئه‌و شيعره‌ي چڕي كه له شه‌وي يه‌كه‌مدا چڕي بووي (به ته‌ماي دروستي عه‌هدو وه‌فا مه‌به له‌م جيهانه بێ به‌قايه، چونكه ئه‌م پيره دنيايه بووكي هه‌زار زاوايه) ئه‌وانه‌ي كه مه‌ست بوون، به‌دمه‌ست بوون. سۆسه‌ن له پڕ راپه‌ڕي، سازه‌كه‌ي له ده‌ست سازڤانه‌كه سه‌ندو كێشاي به عاردي دا. ترق!! ته‌له‌كاني پچڕان.. هه‌موو ترسان، ژنه‌كان پاڵتۆكانيان له‌به‌ر كرد، سوسكێ-ش له ژووره‌كه وه‌ده‌ر كه‌وت،" هه‌موو ده‌ڕۆن‌و سازڤانه مه‌سته‌كه به وێڵۆنه شكاوه‌كه‌ي و دڵ‌و گياني شكاوه‌وه به ته‌نێ ده‌مێنێته‌وه.
چيرۆكي (جانتا) كێشمه‌كێشمي دوو نه‌وه، باب و كوڕ ده‌نوێنێ، بابه‌كه پياوێكي به‌زاكون، ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌لارو سه‌نگينه‌و كوڕه‌كه كه‌سێكي ئه‌شقبازو بێ موبالات و خه‌مسارده. دياره كه ئه‌و جووته دانويان له‌يه‌ك مه‌نجه‌ڵا ناكوڵێ. كوڕه بابي به جێدێڵێ "چونكه حه‌ز ناكات، هه‌موو رۆژێ سه‌عات يه‌كي دواي نيوه‌ڕۆ فراڤين بخوات، و هه‌موو شه‌وێ سه‌عات يازده له ماڵه‌وه بێ و بخه‌وێ و به‌ياني سه‌عات حه‌وت له‌سه‌ر خواني تاشت ئاماده‌بێ".
بابه‌كه بۆ وه‌ي كوڕه‌كه‌ي ئاشت بكاته‌وه، رووي خۆي ده‌نێته ژێر پێ‌و دێ بۆ ژووري كوڕه‌كه‌ي، بۆني ئه‌و عه‌تره‌ي كه له ردێني تازه تاشراوي بابه‌كه دێت، لاي كوڕه‌كه ناخۆشه. رێك و پێكي‌و زاكوني بابه‌كه، ئه‌و ويقارو خانه‌دانيه‌ي كه بابه‌لباب بۆ بابه‌كه ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ژياني په‌رێشاني كوڕه‌كه‌دا ناسازێ و تێك ناكاته‌وه، كوڕه ده‌گه‌ڵ ژنێكي رووسي جوان‌دا به نێوي (كاتوشكا) دۆستايه‌تي په‌يدا ده‌كات، له‌گه‌ڵيا راده‌بوێرێ‌و كه‌يف ده‌كات: "من له‌زه‌تم له سينه‌ي سپي.. وه‌رده‌گرت.. له‌زه‌تم له گه‌ردني كێلي ده‌بيني، ده‌مڕوانيه مژۆله ره‌شه‌كاني كه هه‌موو چاويان داپۆشي بوو، گوێم له قسه‌كاني نه‌ده‌گرت چونكه قسه‌ي زۆر ئاسايي بوو".
بابه‌كه ده‌يه‌وێ سه‌فه‌ري (سيتو) كه هاوينگه‌يه‌كي سه‌ر سنووري چيكۆسلوفاكيا بوو بكات. كوڕه‌كه‌شي ده‌عوه‌ت ده‌كات كه بۆ ئه‌وێنده‌ر بچێ، كاتوشكاش ده‌خوازێ بۆ ئه‌وێ بڕوات‌و شوو بكات. ژنه روسه‌كه له هه‌نبه‌ر ناڕه‌زايي كوڕه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "خۆ من ده‌بێ بژيم، ده‌بێ شوو بكه‌م، به‌ڵام دێوێكي شوومي شڕي كۆني ترسناك، پاره، ژينگه ئه‌وي ناچار ده‌كرد كه بچێ خۆي بفرۆشێت". كوڕه هه‌وه‌ڵجار نايه‌وێ بۆ (سيتۆ) بڕوات، به‌ڵام چونكه ده‌بوايه جانتاكه‌ي بابي له وه‌ختدا بگه‌يه‌نێته وێستگه‌ي قيتار ناچار ده‌بێ بۆ ئه‌وێ بڕوات. هه‌ر كه ده‌چێته ته‌لاره‌كه‌وه ده‌بينێ كاتۆشكا له‌لاي بابي دانيشتووه. بابي ردێني ساف و لوس تاشيوه، ژنه روسه‌كه‌ش جلێكي شينباوي له‌به‌ر كردووه و له هه‌موو كاتێ جوانتر بووه، كوڕه پارچه كاغه‌زێك ده‌نووسێت و ده‌يداته پێشخزمه‌ته‌كه تا بيدات به ژنه‌كه‌و ئه‌وجا ئه‌وێ به‌جێ دێڵێ، له كاغه‌زه‌كه‌دا نووسراوه كه‌تۆ ده‌تويست بابم به تۆ بناسێنم، هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌يه كه له‌گه‌ڵ تۆدا دانيشتووه. ده‌رباره‌ي شووه تازه‌كه‌ت كه راي منت پرسي بوو، مێردێكي فره خاسه، به‌خته‌وه‌رت ده‌كات.
چيرۆكي (چمدان- جانتا) پلۆت و نه‌خشه‌يه‌كي مكوم و بته‌وي هه‌يه، له ريزي چيرۆكه باشه‌كاني عه‌له‌وي دايه‌و شان له شاني چيرۆكي (گێله پياو، ميرزا، رسوايي) ده‌دات، ئه‌م چيرۆكه‌ش وه‌كو زۆربه‌ي چيرۆكه‌كاني ديكه‌ي عه‌له‌وي له كرۆك‌و بابه‌تدا خه‌مناكه. راسته له‌م چيرۆكه‌دا كێشماكێشمي دوو نه‌وه‌ي ژينگه‌ي سه‌رمايه‌داري نيشان ده‌درێ، به‌ڵام به‌باي قولي (باوكان و كوڕان)ي تورگنيفدا ناگات. وێڕاي ئه‌مه‌ش (چه‌مه‌دان) و (سه‌ربازي قورقوشمين)و (كورته مێژوويه‌كي ژووره‌كه‌م) له چيرۆكه هه‌ره باشه‌كاني عه‌له‌وين.
له چيرۆكي (كورته مێژوويه‌كي ژووره‌كه‌م)دا ديسان لاوێكي سه‌رگه‌ردان‌و بێزار له خێزان و كه‌سوكار، ده‌ڕوات‌و له ماڵێكدا ژوورێك به‌كرێ ده‌گرێت‌و له‌وێدا به سه‌ربوري خه‌ميني (مه‌دام هاكوپيان)و كوڕه‌كاني به شولتس و ژنه‌كه‌ي ئاشنا ده‌بێت. له ماڵي مه‌دامدا ژوورێك هه‌يه هي كوڕه گه‌وره‌كه‌يه‌تي (ئارشاوير) كه ماوه‌يه‌ك له‌وه‌به‌ر مردووه. مه‌دام ئه‌م ژووره به‌كرێ نادات. نه‌گبه‌تي (مه‌دام) له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه شولتس‌و (موهاجيرێكي ئه‌ڵمانيه‌و ماوه‌يه‌ك له كاتي يه‌كه‌م جه‌نگي جيهاني دا لاي روسه‌كان يه‌خسير بووه) ژنه جوانه‌كه‌ي (كاچا) دێنه ماڵي، شولتس نيمچه كوێره، به‌ڵام پزيشكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه كوێريه‌كه‌ي ئه‌نجامي شۆكێكي عه‌سه‌بيه‌و قابيلي چاك بوونه‌وه‌يه. مه‌دام و كوڕه‌كاني _ئارشاويرو ئاداشس، شولتس‌و هاوسه‌ره‌كه‌ي شه‌وان له ده‌وري يه‌كدي خڕ ده‌بنه‌وه‌و گوێ له مۆزيقا راده‌دێرن. لێ كه‌ش و هه‌واو هاماجي خانه گوماني باڵي به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌دا كێشاوه‌و ئاينده به رووداواني ناخۆش و تاڵ ئاوسه. چونكه شولتس به زۆري له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه، كاچاو ئارشاوير ده‌چنه ره‌قس و گه‌ڕان و ئاشنايه‌تيان به‌ره به‌ره ده‌بێ به ئه‌شق و ڤيانێكي ئاگرين. (ئارداشس)ش نيگه‌راني رووداوه‌كانه‌و چووه‌ته قاوغي خۆي و خۆي له‌واني دي دووره په‌رێز ده‌گرێ. (شولتس)ش نيگه‌ران و توڕه‌يه، و كاتێ كه مه‌دام چيرۆكي (ژناني زانا)ي شنيتسلري بۆ ده‌خوێنێته‌وه، توره تر ده‌بێ، چونكه له‌م چيرۆكه‌دا باس له‌وه كراوه كه زانايه‌ك ژنه‌كه‌ي خۆي له باوه‌شي يه‌كێك له قوتابيه‌كاني خۆي‌دا ده‌بينێ، به‌ڵام نهێني خيانه‌تي هاوسه‌ره‌كه‌ي به كه‌س ناڵێت. قوتابيه‌كه كه مامۆستاكه‌ي ده‌بينێ، هه‌ڵدێ، به‌ڵام ژنه‌كه كه پشتي له ده‌رگاكه ده‌بێ، نازانێ كه مێرده‌كه‌ي بينيويه‌تي. شولتس ده‌ڵێت: "نه، ئه‌مه مه‌حاڵه.. چتۆ ده‌بێت پياوێك حه‌وت ساڵي ره‌به‌ق هه‌رزه‌يي‌و بێ ئابڕوويي ژنه‌كه‌ي بدينێ و خۆي له گێلي بدات".
چه‌ند رۆژه‌ك ده‌بورێ، شه‌وێ كه له ماڵه‌وه ئاهه‌نگێكيان به‌رپا كردگه‌و هه‌موو هه‌ر توڕه‌و نيگه‌رانن، كاچا له‌سه‌ر پێشنيازي مێرده‌كه‌ي بۆ سه‌ما له باڕێك دا ده‌گه‌ڵ ئارشاويردا له ماڵ وه‌ده‌رده‌كه‌ون. لێ به دزييه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ي ئارشاوێر ده‌گه‌ڕێنه‌وه،و ئامبێزي يه‌كتر ده‌بن. ئارداشس، له رق‌و حه‌سودي دا، هاتنه‌وه‌يان به ماڵه‌وه راده‌گه‌يه‌نێ، شولتس ده‌مانچه‌كه‌ي هه‌ڵده‌گرێ‌و بۆ ژووره‌كه‌ي ئارشاوير ده‌ڕوات، كوڕه لاوه‌كه‌ي مه‌دام‌و ژنه‌كه‌ي خۆي ده‌كوژێت.
چيرۆكي (قورباني) كه يه‌جگار له كورته چيرۆكه‌كاني هيدايه‌ت ده‌چێت، بريتييه له به‌سه‌رهاتي خوسره‌و، ئه‌مه لاوێكي ده‌وڵه‌مه‌نده، ناسكه، خوێنه‌واره‌و دووچاري سيل و ده‌رده باريكه بووه‌و ده‌بێ له هه‌ڕه‌تي لاويدا بمرێ، به‌ڵام زۆر شه‌يداو دڵبه‌ندو ئاره‌زوومه‌ندي ژيانه، ده‌زگيرانێكي هه‌يه به نێوي (فروغ) كه زۆري خۆش گه‌ره‌كه، لاوه‌ي سيلاوي له‌گه‌ڵ بيري مه‌رگ دا له زۆراندايه، بۆ ده‌بێ بمرێ؟ گوڵان كه له‌پايزدا ده‌وه‌رن، له به‌هارا ده‌ڕوێنه‌وه، لێ مرۆڤ كه مرد ئيدي نا گه‌ڕێته‌وه، بيركردنه‌وه له مه‌رگ، خه‌سره‌و به‌ره‌و نه‌خشه‌يه‌كي سه‌ير بكێش ده‌كات‌و به هه‌ڤاڵه‌كه‌ي ده‌ڵێ: "فروغ تا نه‌و هه‌زار چه‌لي به من گوتووه خودايه مه‌رگم پێش مه‌رگت بكه‌وێ.. رۆژي جه‌ژني قوربان له جياتي مه‌ڕ، فروغ ده‌كه‌ينه قورباني". ئيدي له دواي ئه‌م قسه‌يه‌وه له‌گه‌ڵ فروغ دا زه‌ماوه‌ند ده‌كات، و بۆ مانگي هه‌نگوين ده‌چنه خانوويه‌كي كه‌نار ده‌رياو له‌وێ خۆي ده‌خاته ئاوه‌وه‌و ده‌خنكێ. فروغيش تووشي سيل ده‌بێ و دواي ساڵێك ده‌مرێت. لۆژێكي خه‌سره‌و له‌م كاره سه‌يره‌دا ئه‌مه‌يه:
"تۆ ئاگات لێيه كه چۆن ده‌سووتێم. ده‌بێ به‌لاوي بمرم. ئاخر بۆچي؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له خه‌ڵكي تر باشترم... زياتر شت ده‌بينم‌و حاڵي ده‌بم؟ به له‌زه‌ت‌و كه‌يفي خه‌ڵكان، قه‌ڵس ده‌بم... جگه له‌مه‌ش به چ مه‌علوم من ده‌مرم؟ به‌ڵكو باشتر بووم. له‌وه‌يه زه‌ماوه‌ند حاڵم باشتر بكات.. .به چ مه‌علوم فروغ له‌گه‌ڵ مندا به‌دبه‌خت ده‌بێ، ته‌قو به‌خته‌وه‌ر بوو"..
هه‌ڵبه‌ته به‌پێي ره‌وتي گه‌شه‌سه‌ندني رووداوي چيرۆكه‌كه، خۆ كوژيه‌كه‌ي خوسره‌و ئاسايي و لۆژيكيه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ي تووش بووني فروغ به سيل و پاشان مردنه‌كه‌ي ئه‌مه‌يان زياتر رووداوێكي ده‌ستكرده‌و نووسه‌ر بۆ زياد كردني كاريگه‌ريي چيرۆكه‌كه، له ده‌رێ را به‌سه‌ر تێكڕاي چيرۆكه‌كه‌يدا سه‌پاندووه، و له‌مه‌ش نا ئاسايي تر‌و ده‌ستكردتر رسته‌ي كۆتايي چيرۆكه‌كه‌يه!" فروغيش به نه‌خۆشي سيل مرد، ئه‌و بوو به قورباني هه‌مووان". كه‌س نازانێ چۆن گه‌نجێكي نه‌خۆش، توڕه و نيگه‌ران‌و ئامبازي بيرو ئه‌ندێشه‌ي مه‌رگ بووه به قورباني هه‌مووان؟ هه‌موو ئيمتيازێكي خوسره‌و له ناسكي و زانست و به‌هره‌و سه‌ليقه‌كه‌يدايه، به‌ڵام نه‌خۆشي مه‌وداي نادات كه خزمه‌تێكي شايسته‌ي وڵاته‌كه‌ي بكات يان له بزاڤێكي كۆمه‌ڵايه‌تي دا به‌شداري بكات. زۆر كه‌سي وه‌كو ئه‌و له دنيادا هه‌ن كه به هۆي تامپۆن يان نه‌خۆشييه‌وه جوانه مه‌رگ ده‌بن، به‌ڵام ناكرێ، ئه‌و مه‌رگه‌يان به قورباني له پێناوي خه‌ڵكي دا لێك بدرێته‌وه.
له خوسره‌و نه‌گبه‌ت تر (ئاغاي ف)ي قاره‌ماني چيرۆكي (سه‌ربازي قورقوشيمنه). ئه‌ميان فه‌رمانبه‌رێكي ده‌ركراوي دايه‌ره‌ي قه‌ڵاچۆي تلياكه. زندووه به‌ڵام هه‌زار خۆزگه‌ي به مه‌رگ خوسره‌و ده‌مرێ‌و بۆ خۆي ده‌حه‌سێته‌وه به‌ڵام (ئاغاي ف) ده‌ژي و ئازار‌و عه‌زاب ده‌چێژێ. (ف) له سه‌فه‌رێكيا بۆ بوشه‌هر ئاشنايه‌تي ده‌گه‌ڵا ژنێكدا به نێوي (كه‌وكه‌ب) په‌يدا ده‌كات، و ده‌يبات بۆ ماڵه‌كه‌ي خۆي و ئيدي به‌دبه‌ختي ئه‌و له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كا. جا به‌سه‌ر هاتي ئه‌م قاره‌مانه له‌سێ زمانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه:
له زماني خۆي‌و خا ئاميني خوشكي و كه‌وكه‌به‌وه. كورته‌ي به‌سه‌ر هات‌و واريقاته‌كه‌شي ئه‌مه‌يه كه پاش ناسيني كه‌وكه‌ب له بوشه‌هر ده‌مێنێته‌وه‌و گوێ به نامه‌كاني دايه‌ره نادات‌و له كار ده‌رده‌كرێ، ناچار بۆ به‌ڕێوه‌برني ژيان‌و گوزه‌ران ده‌گه‌ڵ كه‌وكه‌ب دا سه‌ربازي قورقوشمين دروست ده‌كات‌و ده‌فرۆشێت. پاشان كه‌وكه‌ب پێوار ده‌بێ و ديار نامێنێ، ئاغاي ف شێت ئاسا بۆ تاران دێت‌و جاره‌كي دي كه‌وكه‌ب ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام كه‌وكه‌ب هه‌مديس له ده‌ستي هه‌ڵدێ. تا سه‌ره‌نجام له دوا ديداري ده‌گه‌ڵ كه‌وكه‌ب دا، ده‌يكوژێت. خۆي ده‌رباره‌ي كه‌وكه‌ب ده‌ڵێت:
"هه‌ر كه ئه‌م ژنه هاته ژياني منه‌وه، وه‌زع و حاڵي شێواندم.. من كه‌وكه‌بم خۆش ده‌ويست., خۆشم ده‌ويست، وه‌كو چۆن بنياده‌م دايكي خۆش گه‌ره‌كه، به‌ڵام هيچ په‌يوه‌ندييه‌كمان له به‌ينا نه‌بوو.. دره‌نگه شه‌وانێ بۆ ماڵ هاتمه‌وه. سه‌يرم كرد كه‌وكه‌ب له‌سه‌ر بوخچه‌كه‌ي دانيشتووه‌و خه‌ريكه شڕو شيتاڵه‌كاني ده‌گه‌ڕێ. لێم پرسي: چي چيت گوم كردگه؟ ته‌ماشام كرد، هه‌نسكه هه‌نسك ده‌گري: له‌يستۆكێك.. سه‌ربازێكي قورقوشمين! سه‌يرم لێهالت‌و گوتم: جا سه‌ربازێكي قورقوشمين بايي ده‌شاهيه. ئه‌م هه‌موو گريان و زاريه‌ي ناوێ. وه‌ك بڵێي له قسه‌كه‌م نه‌گه‌يي، پێي گوتم: ده شاهيان بۆ من به ئه‌ندازه‌ي گيانم به‌هاي هه‌بوو... گوم بووني سه‌ربازه‌كه‌ي به نيشانه‌ي به دومي ده‌زاني..."
ف و كه‌وكه‌ب يه‌ك ساڵ پێكه‌وه ده‌ژين. (ئاغاي ف) سه‌ربازي قورقوشمين دروست ده‌كات‌و ده‌يفرۆشێت‌و جارێك دانه‌يه‌كيان ده‌خاته بوخچه‌كه‌ي كه‌وكه‌به‌وه, بۆ خۆيشي شه‌وانه خه‌وني ترسناك ده‌بينێ: "خه‌وم ده‌بيني ئه‌فسه‌رێك به شمشێري رووته‌وه هێرشي ده‌برده سه‌ر دايكم، بابم له‌وێ وه‌ستا بوو و فزه‌ي نه‌ده‌كرد."
خائامين ده‌ڵێت: "بابم هيچ كاتێ ئه‌م منداڵه‌ي خۆش نه‌ده‌ويست. دايكم به پێچه‌وانه‌وه. ئاماده بوو ئێمه هه‌ر پێنجمان له گۆڕ بنێ، به‌ڵام تاڵه موويه‌ك له‌سه‌ري ئه‌م مناڵه نه‌كه‌وێ. بۆ يه‌كتر ده‌مردن، دايكم پێي ده‌گوت: تۆ يوسفي مني.. راستت ده‌وێ، ئه‌م منداڵه له سوێي دايكم واي لێهات.. چوونه‌كه‌شي بۆ بوشه‌هر له‌سه‌ر ئه‌مه بوو كه باوكم ژني هێنايه‌وه.. ئه‌م ده‌يووت تۆ له جياتي ئه‌وه‌ي ئه‌م هه‌موو سيغه‌يه بێني، تۆزێكت له دايكما خه‌رج كردبا نه‌ده‌مرد. به‌ڵام بابم چ بڵێ باشه.. زمانم لاڵ.. ده‌يگوت تۆ ده‌ست درێژيت كردووه‌ته سه‌ر ژنه‌كه‌ي من.. ئێستاش ئاوايه، شه‌وانه له ناكاو هه‌ڵده‌ستێ هه‌ر شتێك وه‌كو بوخچه بێ، ده‌يكاته‌وه".
كه‌وكه‌بيش ده‌ڵێت: "تۆ ئه‌گه‌ر منت بوێ، من ئيدي ناچمه‌وه لاي ئه‌م بۆره پياوه قورمساغه... من گيانم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه ده‌رده‌چوو، گيانم له راي ئه‌ودا داده‌نا، من له بوشه‌هر ئه‌وم ناسي. شه‌وێك پێي گوتم: كه‌وكه‌ب من تۆم فره خۆش گه‌ره‌كه. تۆ وه‌كو دايكمي... گوتم من حازرم ببمه سيغه‌ي تۆ... گوتي نه تۆ دايكي مني. خۆ بنياده‌م ناتوانێ دايكي بخوازێ... چيت عه‌رز بكه‌م، چۆنتان پێ بڵێم... ئه‌سڵه‌ن پياو نه‌بوو. وه‌كو شێتان خۆي به‌سه‌رما ده‌دا. سه‌روچاوي ماچ ده‌كردم. هه‌ر كه من ده‌ستم بۆ ده‌برد، لێي ده‌دام. جنێوي ده‌دامێ، گيسوه‌كاني ده‌سكه‌نه ده‌كردم. رۆژێك هه‌نده‌ي داركاري كردم بورامه‌وه. ئيدي له ده‌ستي هه‌ڵاتم".
چيرۆكي (سه‌ربازي قورقوشم) به ديدو بۆچوونێكي فرۆيديانه‌وه نووسراوه. عه‌له‌وي له‌م چيرۆكه‌دا، جۆره لێكچوونێك له‌گه‌ڵ هيدايه‌تدا په‌يدا ده‌كات. بۆ نموونه كه‌وكه‌ب به گوم بووني سه‌ربازه قورقوشمينه كه خه‌مباره‌و به نيشانه‌ي به‌دومي ده‌زانێت. (ئوديت)ي قاره‌ماني چيرۆكي (ئاوێنه‌ي شكاو)ي هيدايه‌تيش ئاوێنه شكاوه‌كه‌ي پيشاني كابراي دڵخوازي خۆي نيشان ده‌دات‌و ده‌ڵێت: (ئه‌و شه‌وه كه جانتاكه‌ت له په‌نجه‌ره‌كه‌وه توڕدام، واي لێهات. ده‌زاني ئه‌مه نه‌گبه‌تي دێنێ). بێ توانايي سێكسي (ف) ديمه‌نێكي چيرۆكي (ته‌جه‌لي) وه بيردێنێته‌وه. ژنه له‌شفرۆشه‌كه‌ي ئه‌م چيرۆكه به سازڤانه پيره‌كه ده‌ڵێت: "هه‌يدێ گوم به له به‌رچاوم! شه‌رم ناكه‌ي؟ خاكت به‌سه‌ر! تۆ كه پياو نيت... مرۆڤ بچێته نك سه‌گ باشتره".
ئاغاي (ف) له (چمدان)دا له روويه‌كه‌وه له گوتياري (راوي) (بوف كور)ي هيدايه‌ت ده‌چێت. له (بوف كور)شدا، كابرا ناتوانێ په‌يوه‌ندي سێكسي به‌رقه‌رار بكات، ئه‌ويش له بابي بێزاره‌و وه‌كو پيره‌مێرێكي زورهاني كه له‌لاي ده‌بينێ، له نوێني خاڵي ژنه‌كه‌يدا هه‌ر تل ده‌دات، به‌ترسه‌وه ده‌بينێ ژنه‌كه‌ي گه‌وره‌و ئاقڵ بووه، به‌ڵام خۆي هه‌ر له حاڵي منداڵي دا ماوه‌ته‌وه. ده‌كه‌وێ به‌سه‌ر پێي ژنه‌كه‌يدا، ماسولكه‌كاني پێي تامي قونه خه‌يار ده‌دات: "ماسولكه‌كاني پاي...م كه تاڵێكي خۆش و تورت بوو له ئامێز گرت، ئه‌وه‌نده گريام، گريام. نازانم چه‌ند سه‌عاتي به‌سه‌را رۆيي. هه‌ر كه وه‌ئاگا هاتمه‌وه سه‌يرم كرد ئه‌و رۆييوه"، و په‌نا وه‌به‌ر تلياك و شه‌راب ده‌بات: "كاتێ كه تلياكم ده‌كێشان بيرم گه‌وره، ناسك، ئه‌فسون ئامێز‌و سه‌ر رێژ ده‌بوو. له ژينگه‌يه‌كي تري ئه‌و ديوي دنياي ئاساييدا ده‌كه‌وتمه گه‌شت و گه‌ڕان".
له‌م باره‌يه‌وه گوتويانه كه "ئه‌و پياوه‌ي كه ناتوانێ له قۆزاخه‌ي منداڵي بێته ده‌رێ‌و، په‌يوه‌ندي ئاشقانه ده‌گه‌ڵ دايكي خۆي‌دا ببڕێ، بۆ هه‌ڵاتن له واقيع و به‌نج كردني ئه‌عسابي خۆي په‌نا بۆ تلياك و ڤه‌خوارن ده‌بات". كه ئه‌مه پڕ به پێستي حاڵي (ئاغاي ف)يه:
".... پاشان بووم به تلياكي، ئه‌و كاتانه دايكم تازه مردبوو.. ئه‌ويش مني خۆش ده‌ويست من شازده ساڵان بووم، به‌ڵام تا دايكم ده‌ستي ده‌نێو ده‌ستم نه‌خستبايه خه‌و نه‌ده‌چووه چاوم، ئه‌مانه شته‌لێك نين كه هه‌موو كه‌س بتوانێ لێي حاڵي بێ...".
خۆ ئه‌گه‌ر له روانگه‌ي فرۆيده‌وه ته‌مه‌شا بكه‌ين، كاتێ كه (ئاغاي ف) بێزاري له بابي ده‌رده‌بڕێ يان ئه‌فسه‌رێك له خه‌وا ده‌بينێ كه په‌لاماري دايكي ده‌دات، ده‌بێ بڵێين:" پياو له ژن ده‌ترسێت.. ژن منداڵ دێنێ و منداڵي نێرينه ده‌بێ به خه‌نيم و ره‌قيبي سه‌ر سه‌ختي باب و ده‌گه‌ڵيا به شه‌ڕ دێت. جگه له‌مانه به‌ده‌گمه‌ن ژنێك هه‌يه بتوانێ به ته‌واوه‌تي هاوتاي ئه‌و بيره‌وه‌رييه بكاته‌وه كه پياوه‌كه‌ي ده‌رباره‌ي دايكي خۆي هه‌يه‌تي و جێي چۆڵي دايك له دڵي مێرده‌كه‌يدا پڕ بكاته‌وه. جا له‌به‌ر ئه‌مه كه‌م ژن هه‌يه كه ده‌ره‌قه‌تي رازي كردني مێرده‌كه‌ي خۆي بێت و له دڵا مايه‌ي سكاڵا‌و بێزاري ئه‌و نه‌بێت".
له چيرۆكي (شيكپۆش)دا عه‌له‌وي ده‌مانباته كه‌شو هه‌وايه‌كي تر. (نوا پور)ي ئه‌م چيرۆكه نموونه‌ي رۆشنبيري هزر په‌روه‌رو مێمڵ و مشه‌خۆرو بێكاره‌يه. ئه‌وه‌ي به‌لاي ئه‌م پياوه گرنگه شيكپۆشي‌و نووسيني داخراوي ئاڵۆز‌و رووته‌ڵ و بێ كاريگه‌رييه. به‌لايه‌وه گرينگ نييه كه له وڵاتا چ روو ده‌دا يا حوكمرانان چ ده‌كه‌ن‌و كێ تاڵان ده‌كات‌و كێ تاڵان ده‌كرێ؟ ئه‌وه‌ي به‌لاي ئه‌وه‌وه گرينگه پاك و ته‌ميزي و تاشيني رۆژانه‌ي ردێن‌و له‌به‌ر كردني جلكي جوانه. به‌لاي ئه‌وه‌وه سه‌روسيماي جوان گرنگه نه‌ك ره‌فتارو ئه‌تواري جوان. نواپور، كه به خۆي نووسه‌رێكي بێ كتێبه، ريفۆرمي ئاكاري كۆمه‌ڵايه‌تي به ئه‌ركي نووسه‌ر ده‌زانێ، ده‌خوازێ "شارستانيه‌ته هه‌وه‌ڵينه‌كان"ي گوستافلوبون بكات به فارسي، و ده‌ڵێت جلك و به‌رگ كاريگه‌رييه‌كي زۆري به‌سه‌ر سايكولۆژياي مرۆڤه‌وه هه‌يه، كابرايه‌كي قۆشمه پێي ده‌ڵێت: خۆزيا ئه‌م شتانه‌ت ده‌نووسي تا خه‌ڵكي سوودي لێ وه‌ربگرن، و نواپور گوتارێك ده‌نووسێت و له رۆژنامه‌يه‌كدا بڵاوي ده‌كاته‌وه، ناوبانگي وتاره‌كه به جۆرێكه كه هه‌مووان، بێ ئه‌وه‌ي وتاره‌كه‌يان خوێندبێته‌وه، ستايشي ده‌كه‌ن. به‌ڵام يارۆيه‌ك بێ ئه‌وه‌ي بيه‌وێ، رۆژێك سه‌ر له سڕي ئه‌م كاره ده‌ردێنێ. كابرا چووه قوماش بكڕێ، كوتاڵفرۆش، قوماشه‌كه‌ي بۆ له هه‌مان رۆژنامه‌دا ده‌پێچێته‌وه كه وتاره‌كه‌ي (نواپور)ي بلاوكردووه‌ته‌وه‌و ستايشي قوماشه‌كاني موغازه‌كه‌ي ئه‌وي كردووه: "به‌ڵام له ژێر وتاره‌كه‌دا ريكلامێكي خاوه‌ني هه‌مان موغازه‌م كه به سه‌ري حه‌زره‌تي مو‌سا سوێندي خواردبوو و قوماشه‌كه‌ي به كه‌متر له نرخي مايه‌كاري به من فرۆشتبوو! بيني".
ئاغاي (نواپور)ي عه‌له‌وي له (عه‌لامه)ي چيرۆكي (نيشتمانپه‌رست)ي هيدايه‌ت ده‌چێت ئه‌ويش به وه‌رگرتني پاره‌يه‌كي مۆڵا ده‌يه‌وێ كتێبێك ده‌رباره‌ي "جه‌رجيس پێغه‌مبه‌رو ئامۆژگارييه‌كاني له جيهاني به‌شه‌ريه‌تدا" بنووسێت و سه‌رمايه‌ي زانستي ئه‌و ئه‌زبه‌ر بووني كۆمه‌ڵێك شيعرو وشه‌يه.. هه‌ڵبه‌ته ته‌نزي چيرۆكه‌كه‌ي عه‌له‌وي به باي قولي ئه‌وه‌ي هيدايه‌تدا ناگات، و پتر شه‌قڵ و مۆركي قه‌شمه‌رجاڕي و پێكه‌نينۆكي پێوه‌يه.
كۆ چيرۆكي چه‌مه‌دان (جانتا) هه‌ر چه‌نده له به‌رهه‌مه‌كاني سه‌ره‌تاي عه‌له‌وييه، نێوه‌رۆك و بونيادێكي سفتي هه‌يه، چيرۆكي (چه‌مه‌دان- جانتا، كورته مێژووي ژووره‌كه‌م‌و سه‌ربازي قورقوشمين...) كه هه‌رسێكيان هه‌وێني سێكسيان تێدايه‌و شێواز‌و ده‌ربڕێنێكي سايكۆلۆژيان هه‌يه، له‌چيرۆكه هه‌ره باشه‌كاني عه‌له‌وين.. هه‌ڵبه‌ته عه‌له‌وي كه به ته‌بيعه‌ت كه‌سێكي خاكي و بێ هه‌وا بوو، ده‌رباره‌ي ئه‌م كۆ چيرۆكه گوتوويه‌تي: "من كاڵ و كرچي له‌م چيرۆكانه‌دا ده‌بينم.. ئه‌گه‌ر عاده‌تم وا بايه كه ده‌سكاري كاره‌كانم بكه‌م، زۆريانم ده‌گۆڕێ. هه‌ندێكيان له راده‌به‌ده‌ر سۆزاوين... جاران زياتر له ژێر كاريگه‌ريي هه‌ست و سۆزي خوددا بووم تا كاريگه‌ريي ئاوه‌زو لۆژيك. له‌وه‌يه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وێنايه‌كي وردم له‌مه‌ڕ ژيان، بارودۆخي وڵات، خه‌بات و تێكۆشين نه‌بووبێ... هه‌ندێ له چيرۆكه‌كان كاردانه‌وه‌يه‌كن له هه‌نبه‌ر هه‌ستێك..." دياره مه‌به‌ستي عه‌له‌وي له (كاردانه‌وه له هه‌نبه‌ر هه‌ستێك) هه‌مان شێوازي ئه‌كسپرسيونيزمي ئه‌ڵمانيه كه عه‌له‌وي به گه‌نجي له ژێر كاريگه‌ريا بووه‌و هه‌رگيزش لێي ده‌رباز نه‌بووه، چونكه ئه‌مه له رۆماني (چاوه‌كاني)شدا دووباره بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌تا له چيرۆكي (سه‌ربازي قورقوشمين)شدا دووباره‌ي ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م تريفه‌ي مانگه ده‌ڵێي چڵكي سپيه‌و رژاوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كاني باشوور، و ئه‌م عه‌با ره‌شانه كه له كه‌ناري كۆڵان و كوچه‌كاندا له سه‌رما به‌ديواره‌وه چه‌سپيون ده‌ڵێي خوێني قه‌تماغه به‌ستووي سه‌ر زامانن.." به ئاشكرا سێبه‌ري ئه‌كسپرسيونيزمي (شنيتسلر، دۆستوفسكي، تورگنێف‌و ره‌نگه چيخۆف)ش به‌سه‌ر ئه‌م چيرۆكانه‌وه دياره، خۆ ئه‌گه‌ر لێكچوونيان ده‌گه‌ڵ كورته چيرۆكه‌كاني هيدايه‌تيشدا هه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه هيدايه‌تيش له كاريگه‌ريي دۆستوفسكي و چيخۆف.. به‌ده‌ر نه‌بووه.عه‌له‌وي به‌خۆي ده‌ڵێت: "من نه داهێنانێكم كردووه‌و نه په‌يامێكم هه‌بوو. كاره‌كاني من زاده‌ي ئه‌و پێداويستيانه بوون كه خۆم هه‌ستم پێده كردن.. نه‌سلي ئێمه كاري خۆيان له ژێر كاريگه‌ريي نووسه‌راني ئه‌وروپايي دا ده‌ست پێكرد.. من له سه‌ره‌تاي لاوييه‌وه، ئاشناي ئه‌ده‌بياتي ئه‌وروپايي بووم، بته‌وێ‌و نه‌ته‌وێ كه‌وتوومه‌ته ژێر كاريگه‌ريي به‌رهه‌م‌و رێباز‌و رێچكه‌يان..." له شوێنێكي تردا ده‌ڵێت: "من چه‌ندين ساڵي يه‌ك له دواي يه‌كه‌م ده‌گه‌ڵ هيدايه‌ت دا رابواردووه، ئه‌و كتێبانه‌ي ده‌مان خوێندنه‌وه ده‌مان دا به يه‌كتر، هيدايه‌ت دڵبه‌ندي دۆستۆفسكي، تۆماس مان، چيخۆف‌و هرمان هسه بوو".
به هه‌ر حاڵ هيدايه‌ت و عه‌له‌وي هه‌ر يه‌كه‌يان هه‌وڵي داوه به شێوازي تايبه‌تي خۆي سوچ و لايه‌نێكي كۆمه‌ڵگه‌ي خۆي بهۆنه‌رێنێ.. بۆيه ده‌بينين له هه‌ر چيرۆكێكي كۆ چيرۆكي (چمدان)دا مه‌سه‌له‌و دۆزێكي كۆمه‌ڵايه‌تي يان مرۆڤاني يان هه‌ندێ جار ره‌خنه‌واني خراوته روو، به‌ڵام له چيرۆكي (چه‌مه‌دان)و (سه‌ربازي قورقوشمين)دا مۆرك و ره‌نگي سێكسي ئاشكراترو تۆختره، عه‌له‌وي له‌م چيرۆكانه‌وه له ده‌لاقه‌ي سايكۆلۆژييه‌وه ده‌ڕوانێته واقيع. دياره خودي ئه‌م نۆڕينه له نرخ و بايه‌خ به‌ده‌ر نييه، و له شيكردنه‌وه‌ي به‌رهه‌مي هونه‌ريش دا ناكرێ چاوپۆشي له ده‌ستكه‌وته سايكۆلۆژييه‌كان بكرێ. به‌ڵام باسي مه‌سه‌له‌ي سێكسي ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ره‌وتي په‌ره‌سه‌ندني كۆمه‌ڵايه‌تي دا هه‌ڤبه‌ند بێ نه‌ك به شێوه‌يه‌كي ته‌جريدي‌و دابڕاو بێ‌و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كي به ديارده‌كاني تره‌وه نه‌بێت..
به هه‌ر حاڵ خودي نووسه‌ر هه‌ندێ جار زۆر به زه‌قي له به‌رهه‌مه‌كانيا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كه شه‌قڵێكي خودي وه‌رده‌گرێت، دياره ئه‌مه سه‌باره‌ت به عه‌له‌وي به‌و زه‌قيه نيه،و له په‌ناوه‌و له قاڵبي گوتياري چيرۆكدا ده‌رده‌كه‌وێ. بۆ نموونه ناتوانرێ كوڕه لاوه له باب بێزاره‌كه‌ي ناو چيرۆكي چه‌مه‌دان، خوسره‌وي سيلاوي و ره‌شبين-ي ناو چيرۆكي قورباني، ئارداشس-ي غيره كردوو له براكه‌ي (چيرۆكي كورته مێژوويه‌كي ژووره‌كه‌م)، (ف)ي ئاشقه دايك له چيرۆكي (سه‌ربازي قورقوشمين)دا به خودي عه‌له‌وي بزانرێن. له‌وه‌يه هه‌ندێ لايه‌ني په‌راگه‌نده‌ي ژياني عه‌له‌وي به كاڵي له‌م چيرۆكانه‌دا ره‌نگي دابێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگيز گوماني ئه‌وه نابرێ كه خودي عه‌له‌وي به ته‌واوه‌تي له‌م چيرۆكانه‌دا ره‌نگي دابێته‌وه. مه‌نه‌لۆگ له هه‌ندێ چيرۆكي زۆر كه‌مدا نه‌بێ، ئيدي له به‌رهه‌مه‌كاني عه‌له‌وي دا كه‌مه.. شێوازي نووسينه‌كاني عه‌له‌وي له هه‌وه‌ڵه‌وه تا كۆتايي هه‌ر رۆمانتيكي و شاعيرانه بووه، به‌ڵام عه‌له‌وي له زۆربه‌ي چيرۆكه‌كانيا وێڕاي رۆمانتيكيه‌تي گوزارشت و ده‌ربڕيني شاعيرانه‌ي، وه‌كو چاودێرێك ده‌رده‌كه‌وێت‌و هه‌وڵده‌دات خۆشي‌و ناخۆشي خه‌ڵكي له قاڵبي چيرۆكاني رۆمانسيانه‌دا دابڕێژێ..و ئه‌ويش وه‌كو هيدايه‌ت و گوڵستان‌و ده‌وڵه‌ت ئابادي، سوود له نيروي رۆمانسيانه‌و شاعيرانه‌ي په‌خشاني فارسي وه‌رده‌گرێ‌و هه‌ندێ جار په‌خشاني وه‌ها ده‌نووسێت كه شان له‌شاني جواني شيعر ده‌دات.
عه‌له‌وي به ژياني پڕ له هه‌ورازو نشێو، پڕ له كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه كۆمه‌ڵێك په‌نجه‌ره‌و ده‌لاقه‌ي له رووي كه‌لتووري هاوچه‌رخي ئێران كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوايه‌ن، بۆشاييه‌ك ده‌كه‌وته ئه‌ده‌بياتي تازه‌ي ئێرانه‌وه.
به هه‌ر حاڵ كۆ چيرۆكي چمدان (جانتا) هه‌ر چه‌نده يه‌كه‌مين به‌رهه‌مي چيرۆكڤاني عه‌له‌وييه، نێوه‌ڕۆك و تان‌و پۆو بونيادێكي به‌هێزو مكومي هه‌يه‌و وه‌كو چيرۆكنوسێكي به‌رجه‌سته‌و به سه‌نگ‌و ئيحتوبار، عه‌له‌ويي به كۆمه‌ڵگاي رۆشنبيريي‌و كتێب خوێني ئه‌و رۆژگاره ناساند.
بۆ نووسين و ئاماده كردني ئه‌م پێشه‌كييه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگيراوه:
1- بزرگ علوي، چمدان، چاپ چهارم 1387 (2008) مۆسسه انتشارات نگاه
2- دكتر فدوي الشكري، واقعگرايي در ادبيات داستاني معاصر ايران، چاپ اول 1386 (2007) مۆسسه انتشارات نگاه.
3- داستان نويسان معاصر ايران، محمد قاسم زاده. چاپ نخست 1383 (2004)، انتشارات هيرمند.
4- نقد اپار بزرگ علوي، عبدالعلي دستغيب چاپ اول 1358 (1979)، انتشارات فرزانه.
5- صد سال داستان نويسي ايران جلد 1، حسن مير عابديني، چاپ اول 1377 (1998) نشر چشمه.
|
|
|
|
|
|